Historia

Suomen historia

Suomen sota ja Porvoon valtiopäivät -video

Suomen sota ja Porvoon valtiopäivät -teksti

 

Venäjän ja Ruotsin välillä käyty Suomen sota sodittiin vuosina 1808-1809. Ennen sotaa Venäjä oli luvannut Ranskalle, että se painostaisi Ruotsin liittymään Ison-Britannian vastaiseen kauppasaartoon.  

شەڕی نێوان ڕووسیە و سوئێد لە سەر فینلەند لە نێوان ساڵەکانی ١٨٠٩-١٨٠٨ ڕووی دا. پێش دەستپێکردنی شەڕ، ڕووسیە بەڵێنی دابوو بە فەڕانسە، کە زەخت دەخاتە (مەجبوور دەکا، فشار دەخاتە) سەر سوئێد، کە دەگەڵ گەمارۆی ئابووریی ئەو وڵاتانە بە دژی بریتانیای گەورە (ئینگلیس) هاودەست بێ. 

 

Venäjä hyökkäsi tämän takia Ruotsia vastaan. Suomen sodan seurauksena Suomesta tuli osa Venäjää, sillä Ruotsi ei kyennyt puolustamaan maansa itäisinsä osaa.  

ڕووسیە لەبەر ئەوە هێرشی بردە سەر وڵاتی سوئێد. لە دەرەنجامی شەڕی فینلەند، وڵاتی فینلەند بووە بەشێک لە وڵاتی ڕووسیە، لەبەر ئەوە کە وڵاتی سوئێد نەیتوانی ڕۆژهەڵاتیترین ناوچەی وڵاتەکەی خۆی بپارێزێ.  

 

Keväällä 1809 Venäjän keisari Aleksanteri I kutsui Suomen säädyt koolle Porvooseen. Suomessa oli neljä säätyä: aatelisto, papisto, porvaristo ja talonpojat.  

لە بەهاری ساڵی ١٨٠٩ قەیسەری ڕووسیە ئالێکساندری یەکەم هەموو نوێنەرەکانی چینە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی فینلەندی بۆ شاری پۆرڤۆ بانگهێشتن کرد. فینلەند لەوکاتەدا چوار چینی (چین یانی تەبەقە و دەستەی ناو کۆمەڵگا) کۆمەڵایەتیی هەبوو: چینی شا و شازادەکان یانی ئەشڕافەکان، چینی قەشە و کەشیشەکان، چینی دووکانداران و مامۆستایان و بازرگانان و چینی کەشاوەرزان و وەرزێران، یانی ئەوانەی لەسەر زەوی ئیشیان دەکرد و لە دێهات دەژیان.  

 

Säätyjen kokousta kutsuttiin nimellä valtiopäivät. Valtiopäivien tehtävä oli säätää maahan lakeja. Jokainen sääty lähetti edustajansa Porvooseen. Aleksanteri I matkusti itsekin Suomeen tapaamaan suomalaisia säätyjen edustajia. 

بانگهێشتنی نوێنەرانی ئەو چینانە بۆ کۆبوونەوە دەگەڵ یەکتر پێی دەوترا ڕۆژی پاڕلمان. مەبەست لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەو چینانە، دانانی یاسا و قانوون بوو بۆ وڵات. هەر کام لەو چینانە نوێنەری خۆی بۆ پۆرڤۆ دەنارد. ئالێکساندری یەکەم خۆشی بۆ دیتنی نوێنەرانی ئەو چین و توێژانەی کۆمەڵگا، هات بۆ فینلەند. 

 

Porvoon valtiopäivillä Aleksanteri I lupasi suomalaisille, että vaikka Suomi oli nyt osa Venäjää, sillä olisi autonomia. Autonomia tarkoittaa itsehallintoa. Suomi sai siis päättää omista asioistaan, vaikka se ei ollut itsenäinen maa.  

لەو ڕۆژەدا ئالێکساندری یەکەم بەڵێنیی دا بە فینلەندییەکان، کە هەرچەند وڵاتی فینلەند بەشێکە لە وڵاتی ڕووسیە، بەڵام فینلەند خودموختار دەبێ. یانی خۆی ئیش و کارەکانی خۆی بەڕێوە دەبا. کەوابوو فینلەند هەرچەندە وڵاتێکی سەربەخۆ نەبوو، بەڵام ئیش و کار و باری خۆی، بۆخۆی بەڕێوە دەبرد. 

 

Lisäksi Venäjän keisari lupasi, että Suomea hallittaisiin yhä Ruotsin aikaisten lakien mukaan. Kaikki uudet Suomea koskevat lait tehtäisiin Suomen valtiopäivillä. 

هەروەها ئالێکساندری یەکەم بەڵێنیی بە فینلەندییەکان دا، کە فینلەند هەر بەپێی ئەو یاسایانەی کاتی ژێردەستبوونی وڵاتی سوئێد بەڕێوە دەچێ و گۆڕانکارییەک لەسەر یاساکاندا پێک ناهێندرێ. تەواوی یاسا تازەکانی پێوەندیدار دەگەڵ فینلەند، لە ڕۆژانی پاڕلماندا دادەنرێن. 

 

Keisarilla oli tosin oikeus kumota suomalaisten tekemät päätökset. Keisari lupasi myös säilyttää Suomen säädyt entisellään. Lisäksi suomalaiset saisivat säilyttää luterilaisen uskontonsa. Suomalaisten ei myöskään tarvinnut opetella venäjää, vaan Suomea hallittiin yhä ruotsin kielellä. 

بەهەر سەبارەت ئالێکساندری یەکەم ماف و توانای ئەوەی هەبوو، کە ئەو یاسایانەی فینلەندییەکان دایان دەنا، بەتاڵیان بکاتەوە. قەیسەری ڕووسیە هەروەها بەڵێنیی دا، کە ئەو چینە کۆمەڵایەتییانە وەکوو خۆیان بهێڵێتەوە. جگە لەوەش فینلەندییەکان دەیانتوانی لەسەر دینی خۆیان واتە مەزهەبی لوتێری بمێننەوە. هەوەها فینلەندییەکان مەجبوور نەبوون فێری زمانی ڕووسی بن و هەروەکوو جاران وڵاتی فینلەند بە زمانی سوئێدی ئیدارە دەکرا. 

 

Suomalaiset vannoivat uskollisuuttaan keisarille. Autonomista Suomea alettiin kutsua Venäjän suuriruhtinaskunnaksi. Venäjän keisaria kutsuttiin Suomessa Suomen suuriruhtinaaksi.  

فینلەندییەکان سوێندی وەفادارییان بۆ قەیسەری ڕووسیە خواردوڵاتی خودموختاری فینلەند لەمەودوا بە ناوی دووکنشینیی وڵاتی ڕووسیە ناو دەبردرا. قەیسەری ڕووسیە لە فینلەند بە ناوی دووکی گەورەی فینلەند ناو دەبردرا. 

 

Aleksanteri I:stä tuli Suomessa suosittu suuriruhtinas. Hän ei kuitenkaan antanut Suomelle autonomiaa siksi, että hän olisi erityisesti pitänyt suomalaisista.  

ئالێکساندری یەکەم کەسێکی خۆشەویست و خوازراو بوو لە فینلەند. ئەو لەبەر ئەوەی کە بەتایبەت خەڵکی فینلەندی خۆش ویستبێ، خودموختاری نەدابوو بە فینلەند. 

 

Aleksanteri antoi Suomelle autonomian, koska hän halusi varmistaa, etteivät suomalaiset kapinoisi häntä vastaan. Hän uskoi saavansa suomalaisista tällä tavoin uskollisia alamaisia.  

 

ئەو بۆیە خودموختاری دابوو بە فینلەندییەکان، کە نەکا فینلەندییەکان بە دژی ئەو و ڕووسیە شۆڕش بکەن و سەرهەڵدەن. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو، کە بەو شێویە دەتوانێ لە فینلەندییەکان کەسانێکی ژێردەستی وەفادار بە خۆی دروست بکا. 

 

وشە دژوارەکان Vaikeat termit  

 

 

Valtiopäivät ڕۆژی کۆبوونەوەی نوێنەرانی چینەکانی کۆمەڵگا بۆ بڕیاردان لەسەر کاروباری وڵات 

Kauppasaarto گەمارۆی ئابووری، ئەوە کە نەهێڵن وڵاتێک دەگەڵ وڵاتانی تر بازرگانی بکا  

pohjoinen باکـوور 

etelä بـاشـوور 

Itä ڕۆژهەڵات 

länsi ڕۆژئاوا 

autonomia خودموختاری، وڵاتێک کە سەربەخۆ نییە، بەڵام خۆی کاروبارەکانی خۆی بەڕێوە دەبا و لەژێر  

      دەستەڵاتی وڵاتێکی تردایە 

Suomen eduskuntauudistus -video

Suomen eduskuntauudistus -teksti

 

Ensimmäisen sortokauden jälkeen Suomessa oltiin sitä mieltä, että vanhat säätyvaltiopäivät pitäisi korvata uudella eduskunnalla.  

دوای یەکەمین دەورەی زوڵم و زۆری لە فینلەند، لەسەر ئەو باوەڕە بوون، کە ئەو پاڕلمانەی جاران لە لایەن نوێنەرانی چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی پێک هاتبوو، دەبوایە بە پارلمانێکی تازە جێی بگیرێتەوە. 

 

Valtiopäivillä olivat olleet edustettuna Suomen neljä säätyä. Suurin osa suomalaisista ei kuulunut mihinkään säätyyn eli heitä ei edustanut päätöksenteossa kukaan. Suurin osa suomalaisista ei saanut osallistua Suomen asioista päättämiseen.  

لە پارلمانی فینلەند چوار چینی کۆمەڵایەتیی فینلەند بەشدار بوون. زۆرینەی خەڵکی فینلەند سەر بە هیچ چین و تەبەقەیەکی کۆمەڵایەتی نەبوون یانی کەس لە لایەن ئەوانەوە بۆ بڕیاردان و دانانی یاسا نوێنەرایەتی نەدەکرد. زۆرینەی خەڵکی فینلەند بەم شێوەیە ئیزنی بەشداربوون لە بڕیاردان لەسەر بابەتەکانی پێوەندیدار دەگەڵ وڵاتیان نەبوو. 

 

Suomen sosialidemokraattinen puolue edusti työläisiä ja köyhimpiä suomalaisia. Sosialidemokraatteja kutsuttiin yleensä sosialisteiksi. He halusivat, että kansanedustajat valittaisiin eduskuntaan yleisellä ja yhtäläisellä äänioikeudella.   

 

حیزبی سۆسیال دیموکڕاتەکانی فینلەند نوێنەرایەتیی کارگەران و هەژارترین خەڵکانی فینلەندی دەکرد. سۆسیال دیموکڕاتەکان بە گشتی بە سۆسیالیستەکان ناودەبردران. ئەوان دەیانهەویست، کە نوێنەرانی خەڵک بۆ پارڵمان بە مافی دەنگدانی گشتی و یەکسانی خەڵک هەڵبژێردرێن. 

Yleinen ja yhtäläinen äänioikeus tarkoittaa sitä, että kaikilla täysi-ikäisillä ihmisillä on vaaleissa yksi ääni.  Äänioikeus ei siis riipu varallisuudesta. Porvaripuolueet, jotka edustivat varakkaampia suomalaisia, vastustivat ensin näin suurta muutosta. Lopulta myös porvaripuolueet päättivät tukea ajatusta yleisestä ja yhtäläisestä äänioikeudesta.  

مافی دەنگدانی گشتی و یەکسان بە مانای ئەوەیە، کە هەموو کەسێک کە ١٨ ساڵانە و لەسەرووی ١٨یە، دەتوانن لە هەڵبژاردنەکاندا یەک دەنگ بدەن. مافی دەنگدان ئیتر پێوەندیی بە دەوڵەمەندی و سامانداری نییە. پۆرڤارییەکان کە نوێنەرانی خەڵکانی دەوڵەمەند بوون، لە سەرەتادا دژایەتییان دەگەڵ گۆڕانکارییەکی وا گەورە کرد. دەکۆتاییدا هەوەها پۆرڤارییەکان بڕیاریان دا پشتگری لە بیرۆکەی مافی دەنگدانی گشتی و یەکسان بکەن.   

 

Vuonna 1906 keisari Nikolai II vahvisti, että Suomeen oli perustettu uusi eduskunta.  Ensimmäiset eduskuntavaalit pidettiin vuonna 1907. Vaaleissa valittiin yhteensä 200 kansanedustajaa tekemään päätöksiä suomalaisten puolesta. Eduskuntavaaleissa kaikki yli 24-vuotiaat naiset ja miehet saivat äänestää. 

ساڵی ١٩٠٦ قەیسەری ڕووسیە نیکۆڵای دووهەم قەبووڵی کرد، کە لە فینلەند پاڕلمانێکی تازە پێک بێ. یەکەمین هەڵبژاردنی پاڕلمان لە ساڵی ١٩٠٧ بەڕێوە چوو. لە هەڵبژاردنەکاندا ٢٠٠ نوێنەر بۆ بڕیاردان لە لایەن فینلەندییەکانەوە بۆ پاڕلمان هەڵبژێردران. لە هەڵبژاردنەکانی پاڕلماندا تەواوی ژنان و پیاوانێکی فینلەندی کە تەمەنیان ٢٤ ساڵ و یان زیاتر بوو توانییان بەشداری بکەن.  

 

Naisilla oli nyt ensimmäistä kertaa maailmassa oikeus paitsi äänestää, myös olla ehdokkaana vaaleissa.  Australia ja Uusi-Seelanti olivat kaksi maata, jotka naiset olivat saaneet äänioikeuden ennen Suomea.  Näissä maissa naiset eivät vielä voineet asettua ehdokkaaksi.  

ژنان بۆ یەکەم جار لە دنیادا مافی ئەوەیان هەبوو جگە لەوە کە دەنگ بدەن، هەروەها وەکوو کاندیدێک بۆ پاڕلمان خۆیان بپاڵێون، یانی خۆیان بە خەڵک بناسێنن کە دەنگیان پێ بدرێ. ئوسترالیا و نیوزیلەند دوو وڵات بوون، کە لەواندا ژنان پێش لە فینلەند مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنەکانی پاڕلمان پێ درابوو. لەو وڵاتانەدا ژنان هێشتا نەیاندەتوانی وەکوو کاندید بۆ پاڕلمان خۆیان بناسێنن.  

 

Sosialistit voittivat ensimmäiset eduskuntavaalit selkeästi. He saivat 200 kansanedustajanpaikasta 80 ja heistä tuli eduskunnan suurin puolue. Muut puolueet, jotka olivat porvaripuolueita, saivat paljon vähemmän ääniä. Uuteen eduskuntaan valittiin 19 naista. 

سۆسیالیستەکان یەکەمین هەڵبژاردنەکانی پاڕلمانیان بە باشی بردەوە. ئەوان لە ٢٠٠ شوێنی نوێنەرانی پاڕلمان ٨٠ کورسییان وەدەست هێنا و بوون بە گەورەترین حیزبی پاڕلمان. حیزبەکانی تر، کە حیزبی پۆرڤاری بوون، یانی حیزبی کەسانی دەوڵەمەند بوون، زۆر کەمتریان دەنگ پێ درا. ١٩ ژن بۆ پاڕلمانی تازە هەڵبژێردران. 

 

Uusi eduskunta ei kuitenkaan saanut aikaan uusia lakeja. Keisari hajotti eduskunnan lähes joka vuosi. Sen jälkeen oli aina pidettävä uudet vaalit. Eduskunta ei ehtinyt uudistaa Suomea, koska vaaleja oli pidettävä niin usein. Uudistuksia vaatineet sosialistit turhautuivat eduskunnan toimintaan. 

پاڕلمانی تازە بەهەر سەبارەت نەیتوانی یاسای تازە دابین بکا. قەیسەری ڕووسیە هەموو ساڵی پاڕلمانی تازەی تێک دەداوە. هەموو جارێ دەبوایە هەڵبژاردنی نوێ بەڕێوە بچێ. پاڕلمان نەیتوانی نوێسازی لە فینلەند بەدی بهێنێ، چونکە دەبوایە هەموو جارێ هەڵبژاردنی تازە بەڕێوە بچێ. سۆسیالیستەکان کە خوازیاری نوێکردنەوەی فینلنەد بوون، لە چالاکی و کارکردنی پاڕلمان زۆر ناڕازی بوون. 

 

vaikeat termit وشە دژوارەکان 

Sortokausi 

دەورانی زوڵم و زۆری بە دەورانێک لە مێژووی فینلەند دەوتری، کە لە دوو دەورەدا لە نێوان ساڵەکانی 1899–1905 و  1908–1917 قەیسەر یانی پادشای ڕووسییە دەیهەویست فینلەند بەزۆری بکاتە وڵاتێک وەکوو ڕووسییە. 

eduskunta 

پاڕلمان: شوێنێک، کە نوێنەرانی خەڵک بۆ بڕیاردان لەسەر کاروبار و دانانی یاسا لێی کۆدەبنەوە. 

säätyvaltiopäivät 

ئەو ڕۆژانەی، کە نوێنەرانی چین و توێژەکانی جۆراوجۆری کۆمەڵگا بۆ بڕیاردان لەسەر کاروباری وڵات کۆدەبوونەوە. 

äänioikeus 

مافی دەنگدان 

ehdokas 

کەسێک، کە بۆ پاڕلمان خۆی کاندید دەکا، تاکوو خەڵک دەنگی پێ بدەن. 

uudistus 

نوێکاری کردن، تازە کردنەوە