Historia

Ranskan vallankumous

Ranskan vallankumous ja Napoleonin aika

Ranskan vallankumous ja Napoleonin aika 

شـۆڕشی فەڕانسە و دەورانی ناپۆلێئۆن 

1700-luvulla Ranska oli sääty-yhteiskunta. Ranskassa ihmiset jaettiin kolmeen säätyyn. Jokainen ihminen kuului johonkin säätyyn. Ihmisen sääty määräytyi hänen vanhempiensa säädyn perusteella. Säätyä oli lähes mahdotonta vaihtaa.  

لە سەدەی ١٧٠٠دا فەڕانسە کۆمەڵگایەکی تەبەقاتی بوو. دانیشتووانی فەڕانسە بە سێ چین دابەش دەکران. هەر کەسـە و هی چین و تەبەقەیەک بوو. ئەوە کە هەر کەسە و لە چ چین و توێژێکدایە، دەگەڕاوە سەر ئەوە، کە دایک و باوکی سەر بە چ چین و تەبەقەیەکی کۆمەڵگا بوون. گۆڕینی چین و توێژی کۆمەڵایەتی شتێکی نامومکین بوو.  

Papiston muodostivat katolisen kirkon papit, munkit ja nunnat. Aatelistoon kuuluivat aateliset, jotka Ranskan varakkaimpia ihmisiä. Papisto ja aatelisto eivät kuitenkaan maksaneet lainkaan veroja. Kolmas sääty oli Ranskan alin sääty. Siihen kuuluivat kaupunkien kauppiaat ja maaseudulla maata viljelevät ihmiset eli talonpojat.  

چین و توێژی پاپەکان لە پاپەکان، ڕاهیب و ڕاهیبەکانی کلیساکانی کاتۆلیک پێک دەهات. تەبەقەی ئەشڕافییەکان لە کەسانی زۆر دەوڵەمەند پێک دەهات. تەبەقەی پاپەکان و قەشەکان و ئەشڕافەکان بەهیچ شێوەیەک ماڵیات و زەریبەیان نەدەدا. سێهەمین تەبەقە و چینی کۆمەڵایەتی خوارترین چینی کۆمەڵگا بوو لە فەڕانسەدا. دووکاندارەکان، کاسبەکان و هەروەها کەشاوەرز و وەرزێرەکان لەو چینەدا بوون. 

Kolmas sääty oli Ranskan säädyistä ainoa, joka maksoi veroja. Kaikkein ylimpänä ranskalaisessa sääty-yhteiskunnassa oli kuningas. Hän oli itsevaltias eli kaikki valta oli hänen käsissään. 

سێهەمین چینی کۆمەڵایەتیی فەڕانسە تەنیا چین و تەبەقەیەک بوو، کە دەبوایە ماڵیات بدا. لە سەرووی هەموو چینەکانی کۆمەڵایەتی لە فەڕانسەدا، پادشای ئەو وڵاتە بوو. ئەو هەموو هێز و توانای لە ژێر دەست دابوو و تەنیا کەسێک بوو، کە فەرمانی دەردەکرد. 

1700-luvulla Ranska soti lukuisia sotia Isoa-Britanniaa vastaan. Sodat olivat kalliita, ja Ranskan talous romahti. Ranskan kuninkaana oli Ludwig XVI. Hän päätti nostaa kolmannen säädyn veroja, jotta valtio saisi lisää rahaa. Kolmas sääty ei suostunut verojen korotukseen. Sen sijaan kolmas sääty aloitti vallankumouksen.  

لە ساڵەکانی ١٧٠٠دا فەڕانسە زۆر جاران بە دژی بریتانیای گەورە شەڕی کرد. شەڕەکان بۆ فەڕانسە گران تەواو دەبوون و ئابووریی وڵات زۆر خەراپ بوو. پادشای فەڕانسە لەوکاتەدا ناوی لودویگی ١٦هەم بوو. ئەو بڕیاری ئەوەی دا، کە ماڵیاتی چینی سێهەمی کۆمەڵگا زیاتر بکا، بۆ ئەوە کە دەوڵەت بتوانێ پارەیەکی زیاتر وەربگرێ. چینی سێهەمی کۆمەڵگا ڕازی نەبوو، کە ماڵیاتی زیاتر بدا. لە جیاتیی ئەوە دەستی کرد بە شۆڕش بە دژی پادشا. 

Vallankumoukselliset halusivat tasa-arvoisemman Ranskan, jossa ihmisiä ei jaoteltu säädyn tai varallisuuden mukaan. Vallankumouksellisten iskulause oli ”Vapaus, veljeys ja tasa-arvo”. Ranskan kuningas erotettiin ja kolmas sääty julistautui Ranskan johtajaksi. Ranska ei ollut enää kuningaskunta vaan tasavalta. Tasavallassa maan kansalaiset valitsevat johtajansa itse.  

ئەو کەسانەی شۆڕشیان کرد، دەیانهەویست، کە لە فەڕانسەدا هاوتەرازییەکی زیاتر لە نێوان خەڵک هەبێ و کەس بە پێی تەبەقە و چینی کۆمەڵایەتی و یان لەبەر دەوڵەمەندی لەوانی تر جیا نەکرێتەوە. دروشم و شوعاری شۆڕشچییەکان ئەوە بوو:”ئازادی، برایەتی و بەرابەری”. پادشای فەڕانسە لە سەرکار لابردرا و چینی سێهەمی کۆمەڵگای فەڕانسە خۆی وەکوو ڕێبەڕایەتیی وڵات ڕاگەیاند. ئیتر فەڕانسە وڵاتێکی پادشایی نەبوو، بەڵکو بوو بە وڵاتێکی کۆماری. لە وڵاتێکی کۆماریدا، خەڵکی ئەم وڵاتە خۆیان ڕێبەری خۆیان هەڵدەبژێرن.  

Vallankumouksen jälkeen Ranska ajautui kaaokseen. Vallankumoukselliset eivät olleet yhtä mieltä siitä, millaisen maan he halusivat rakentaa. Entinen kuningas Ludwig XVI teloitettiin, ja kymmeniä tuhansia ihmisiä kuoli valtataisteluissa 1700-luvun lopulla.  

پاش ئەوە کە فەڕانسە بوو بە وڵاتێکی کۆماری، ئەو وڵاتە تووشی تەنگەژە و کارەسات بوو. ئەو کەسانەی شۆڕشیان کردبوو، هەموویان لەسەر ئەوە کە چ جۆرە وڵاتێکیان دەوێ، هاوبیروڕا نەبوون. پادشای پێشووی فەڕانسە لودویگی ١٦هەم کوژرا و هەزاران کەس لەسەر شەڕی دەستەڵات لە کۆتاییی ساڵەکانی ١٧٠٠دا مردن. 

Ranskalaiset olivat väsyneitä levottomuuteen ja kaaokseen. Vallankumouksen aika jatkui yli kymmenen vuotta. Tilanne rauhoittui vasta, kun Ranskan johtoon nousi vuonna 1799 Napoleon Bonaparte. Napoleon oli Ranskan armeijan kenraali. Hän onnistui rauhoittamaan ranskalaisen yhteiskunnan.  

خەڵکی فەڕانسە لەو هەموو نائارامییە و تەنگەژەیە ماندوو ببون. دەورانی شۆڕش زیاتر لە دەساڵی خایاند. بارودۆخی فەڕانسە کاتێک ئارام بووەوە، کە لە ساڵی ١٧٩٩ ناپۆلێئۆن بۆناپارت دەستهەڵاتی وەدەست گرت. ناپۆلێئۆن ژێنڕاڵی ئەرتەش بوو. ئەو توانیی کە کۆمەڵگای فەڕانسە ئارام بکاتەوە و لەو کارەدا سەرکەوتوو بوو. 

 

vaikeat termit  وشە دژوارەکان 

 

vallankumous 

شـۆڕش، گۆڕانی حکوومەت 

Varakas 

دەوڵەمەند، ساماندار 

Itsevaltias 

دیکتاتۆر، کەسێک کە بە تەنیایی لە وڵاتدا و بەسەر خەڵکدا فەرمان دەدا. 

Tasavalta 

کۆمار، وڵاتێک کە لەودا خەڵک بۆخۆیان ڕێبەرەکەیان هەڵدەبژێرن.