Historia

Teollistuminen ja imperialismi

Teollisuuskaupunkien elinolot -video

Teollisuuskaupunkien elinolot -teksti

 

Tehdastyöläisten asuinolot olivat kurjia. Työläiset asuivat ahtaissa asunnoissa, jotka sijaitsivat yleensä aivan tehtaan vieressä. Ilma tehtaiden ympärillä oli saastunutta, sillä se oli täynnä savua.  

بارودۆخی ژیانی کارگەرەکانی کارخانەکان زۆر خەراپ بوو. کارگەرەکان لە خانووی زۆر

تەنگەبەر دەژیان، کە بە گشتی لە تەنیشتی کارخانەکان هەڵکەوتبوون. هەوای دەوروبەری کارخانەکان پیس بوو، چونکە پڕبوو لە دووکەڵ

Yksi perhe saattoi asua yhdessä huoneessa, sillä pientenkin asuntojen vuokrat olivat työläisille kalliita. Asunnot olivat usein ränsistyneitä ja huonokuntoisia. Niissä ei ollut keittiöitä eikä vessoja. Lattioilla kuhisi rottia ja muita loisia. Asunnot olivat kylmiä ja epämukavia.  

یەک بنەماڵە تەنیا لە ناو هۆدەیەکدا دەژیا، لەبەر ئەوەکە کرێی ماڵێکی بچووکیش بۆ کارگەرەکان زۆر گران بوو. خانووەکان بە گشتی زۆر کۆن و ڕووخاو و بارودۆخێکی زۆر خەراپیان هەبوو. لەناو ئەواندا شوێنی چێشتلێنان (ئاشپەزخانە، مەتبەخ) و مستەڕاحیان نەبوو. ناوماڵەکانیش پڕبوون لە مشک و جڕوجانەوەری دیکە. خانووەکان سارد و زۆر ناخۆش بوون. 

Tehtaanomistajat sen sijaan asuivat kauempana tehtaista, jolloin ilmakin oli puhtaampaa. Heidän talonsa olivat puhtaita ja tilavia.  

خاوەنی کارخانەکان خۆیان زۆر دوورتر لە کارخانەکان دەژیان. هەوای ئەو شوێنەی ئەوان لێی دەژیان، پاکتر و خاوێنتر بوو. 

Tehdastyöläisten työolot olivat vaaralliset. Työpäivät olivat pitkiä, jopa 12-14 tuntisia. Työ oli vaativaa ja raskasta, ja koneiden käyttäminen vaati keskittymistä. Työtahti oli kiivas, eikä työpäivän aikana ehtinyt levätä.  

بارودۆخی ئیشکردنی کارگەرەکان زۆر مەترسیدار بوو. رۆژەکانی کار زۆر دوور و درێژبوون و لەوانە بوو لە ١٢ تا ١٤ کاتژمێر بخایەنن. کار لە کارخانەکاندا زۆر سەخت و دژوار بوون و ئیش کردن دەگەڵ دەزگاکان و ماشێنەکان پێویستیی بە سەرنجدانێکی زۆر هەبوو. خێرایی کار کردن زۆر بوو و لە کاتی ڕۆژدا هیچ دەرفەتێک بۆ پشوودان نەبوو. 

Myös naisia palkattiin tehdastöihin. He eivät enää olleet yhtä riippuvaisia perheistään kuin ennen. Naisten elämästä tuli itsenäisempää, kun he pystyivät itse tienaamaan rahaa. Naisille maksettiin kuitenkin alhaisempaa palkkaa kuin miehille.  

هەروەها ژنەکانیش بۆ ئیش لە کارخانەکاندا وەردەگیران. ئیتر ئەوان چی تر وەکوو پێشوو بە بنەماڵەی خۆیان بەستراوە نەبوون. ژیانی ژنەکان سەربەخۆتر بوو، چونکە ئەوان دەیانتوانی ئیتر خۆیان پارە پەیدا بکەن. ژنان بە هەر سەبارەت مـووچەیەکی (پارەیەکی) کەمتریان لە پیاوەکان وەردەگرت.  

Myös lapsia palkattiin mielellään töihin tehtaisiin ja kaivoksiin. Lapsille maksettiin hyvin pientä palkkaa, ja heitä pidettiin hyvinä työntekijöinä, sillä he olivat tottelevaisia.  

هەروەها منداڵەکانیش زۆر بۆ کارکردن لە کارخانەکان و کانگاکان وەردەگیران. منداڵەکان پارەیەکی زۆر کەمیان پێ دەدرا و وەکوو کارگەرێکی باش دەناسران، چونکە دەیانوت ئەوان ئەو کارانەی پێیان دەسپێردرێ، بە بێ پرسیارکردن هەموویان ئەنجام دەدەن. 

Lapset tekivät sen mitä heidän käskettiin tehdä. Moni perhe laittoi lapsensa töihin saadakseen lisää rahaa. Suurin osa työläisperheiden lapsista kävikin koulun sijaan töissä.  

منداڵەکان ئەو کارانەی پێیان دەوترا، دەیانکرد. زۆر لە بنەماڵەکان منداڵەکانی خۆیان دەنارد بۆ ئیش کردن بۆ ئەوە کە پارەیەکی زیاتر پەیدا بکەن. بەشێکی زۆر لە منداڵەکانی بنەماڵە کارگەرەکان لە جیاتیی چوون بۆ قوتابخانە و دەرسخوێندن، لە کارخانەکان ئیشیان دەکرد. 

Imperialismin syyt -video

Imperialismin syyt -teksti

Imperialismin syyt 

هۆیەکانی ئیمپێریالیزم 

1800-luvun alussa eurooppalaiset tunsivat Afrikan rannikkoalueita, mutta Afrikan sisämaat olivat heille vielä tuntemattomia.  

لەسەرەتای ساڵەکانی ١٨٠٠دا، وڵاتانی ئوڕووپایی پەراوی (قەراخ دەریا) ئافریقایان دەناسی، بەڵام وڵاتەکانی ناو ئەو قاڕەیە بۆ ئەوان هێشتا نەناسراو بوون. 

Eri Euroopan maista lähtöisin olleet tutkimusmatkailijat ryhtyivät kartoittamaan maanosaa, ja tutkimaan sen luontoa, ihmisiä ja kulttuureita.  

ئەو کەسانەی بۆ سەفەری دۆزینەوەی شوێنە نەناسراوەکان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئوڕووپاوە بۆ ئافریقا ڕۆیشتبوون، خەریکی داڕێژتن و کێشانەوەی نەخشەی ئەو قاڕەیە، لێکۆڵینەوە لە سروشت، مرۆڤ و کولتوورەکانیان بوون. 

Tutkimusmatkojen seurauksena eurooppalaiset kiinnostuivat Afrikan maanosan luonnonvaroista.  

لە دەرەنجامی ئەو سەفەرە لێکۆڵینەوەیانەدا، ئوڕووپایییەکان سەرنجیان ڕاکێشرا بۆ سەر سامانە سروشتییەکانی ئافریقا. 

Afrikasta löytyi muun muassa kultaa, kuparia ja luonnonkumia, joita eurooppalaiset halusivat hyödyntää omassa tehdastuotannossaan.  

لە ئافریقا بۆ وێنە زێڕ، مـس و لاستیکی سروشتی دەدۆزراوە، کە ئوڕووپاییەکان دەیانهەویست لە بەرهەمەکانی کارخانەکانی خۆیاندا کەڵکیان لێ وەرگرن. 

Valtaamalla alueet itselleen, Euroopan valtiot eivät joutuneet maksamaan afrikkalaisille näistä raaka-aineista. Lisäksi eurooppalaiset halusivat myydä omia tehdastuotteitaan afrikkalaisille. 

بە داگیرکردنی ئەو ناوچەیانە، وڵاتانی ئوڕووپایی پێویستی نەدەکرد پارەیەک بۆ ئەو ماددە خاوانە بدەن بە وڵاتانی ئەفریقایی. جگە لەوەش ئوڕووپاییەکان دەیانهەویست بەرهەمەکانی کارخانەکانی خۆیان بە وڵاتانی ئافریقایی بفرۆشن. 

Afrikan valloitukselle oli myös muita syitä. Euroopan valtiot kilpailivat keskenään siitä, mikä niistä oli voimakkain ja vaikutusvaltaisin.  

هۆی تریش بۆ داگیرکردنی ئافریقا هەبوون. وڵاتانی ئوڕووپایی لەناو خۆیاندا کێبەرکێی ئەوەیان هەبوو، کە کامەیان بەهێزترین و هێزی شوێندانەریی زیاتریان هەیە. 

Uusien alueiden valtaaminen oli yksi tapa vahvistaa maan omaa suurvalta-asemaa.  

داگیرکردنی ناوچەکانی تازە یەکێک لەو کارانەبوو، کە ئەو وڵاتانە دەیانهەویست زلهێزبوونی خۆیان ڕابگرن و بەهێزی بکەن. 

Monet valtiot perustelivat Afrikan valtausta sillä, että ne halusivat levittää kristinuskoa alkuperäiskansoille ja sivistää niitä opettamalle eurooppalaisia tapoja.  

زۆربەی ئەو وڵاتانە داگیرکردنی وڵاتانی ئافریقایییان وا پاساو بۆ دەهێناوە، کە دەیانهەوێ دینی مەسیحییەت لەناو دانیشتووانی ئەو وڵاتانەدا برەو بدەن و ئەوان فێری شارستانییەت و فێری داب و نەریتی ئوڕووپایییەکان بکەن. 

 

Afrikkaan lähtikin lähetyssaarnaajia, jotka käännyttivät afrikkalaisia kristinuskoon ja opettivat heille luku- ja kirjoitustaitoa. 

بۆ وڵاتانی ئافریقایی کەسانێک دەڕۆیشتن، کە خەڵکیان بۆ دینی مەسیحییەت بانگهیشتن دەکرد و دەیانکردن بە مەسیحی و فێری خوێندن و نووسینەوەیان دەکردن.  

Vallattuja alueita alettiin kutsua siirtomaiksi ja niiden valtaajia emämaiksi. Siirtomaiden valtaamista ja niiden hyväksi käyttämistä kutsuttiin nimellä imperialismi.  

ئەو ناوچانەی کە داگیر دەکران بە ناوی موستەعمیرە و وڵاتانی داگیرکەریان بە ناوی وڵاتی دایک ناو دەبردران. داگیرکردنی وڵاتانی موستەعمیرە و بەکارهێنانی ئەوان بە قازانی وڵاتەکانی داگیرکەریان بە ناوی ئیمپێریالیزم دەناسرێ. 

 

1900-luvun alkuun mennessä suurin osa Afrikasta oli eurooppalaisten hallussa. Iso-Britannialla ja Ranskalla oli eniten siirtomaita, ne hallitsivat monia alueita myös Afrikan ulkopuolella. 

تا سەرەتای ساڵەکانی ١٩٠٠ بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئافریقایی لەژێر دەستی ئوڕووپایییەکاندا بوون. بریتانیای گەورە و فەڕانسە زۆرترین وڵاتی داگیرکراویان هەبوو و ئەوان زۆر ناوچەی تریشیان لەدەرەوەی ئافریقا لەژێردەستدا هەبوو.   

 

Vaikeat termit وشە دژوارەکان 

Imperialismi 

مەبەست لە ئیمپێریالیزم ئەوەیە، کە وڵاتێک بیهەوێ وڵاتێکی پاشکەوتوو بخاتە ژێردەستی خۆی و بیهەوێ بەهەموو شێوەیەک بۆ قازانج و بەرژەوەندیی خۆی بەکاری بهێنێ.  

Kartoittaa 

لێرەدا مانای ئەم وشەیە یانی کێشانەوەی خەریتە و نەخشەی شوێنێک 

Luonnonvara 

سامانەکانی سروشتی، وەکوو نەوت، ئەڵماس، دارستان، دەریا و شتی وەها 

 

ئەگەر لەو بابەتەدا وشەی تر هەن، کە ماناکانیان نازانی، دەتوانی بیاننووسییەوە و لە مامۆستای زمانی کوردی بپرسی.