Ensimmäinen maailmansota
Sota länsirintamalla -video شـەڕ لە جیبهەی ڕۆژئاوادا
Sota länsirintamalla -teksti
Ensimmäinen maailmansota alkoi, kun Itävalta-Unkari julisti sodan Serbialle. Nämä kaksi maata eivät kuitenkaan aloittaneet sodan taisteluja.
شەڕی یەکەمی جیهانی کاتێک دەستی پێکرد، کە وڵاتانی ئوتریش و مەجارستان شەڕیان بە دژی سێربیا ڕاگەیاند.
Maailmansodan ensimmäinen hyökkäys alkoi Saksan toimesta. Saksa sijaitsi keskellä Eurooppaa, ja sen viholliset Ranska ja Venäjä ympäröivät sitä molemmin puolin. Saksa pelkäsi joutuvansa kahden rintaman sotaan, eli yhtäaikaiseen sotaan lännessä ja idässä.
ئەو دوو وڵاتە شەڕیان دەست پێنەکرد. یەکەمین هێرشی شەڕی یەکەمی جیهانی لە لایەن وڵاتی ئاڵمانەوە دەستی پێکرد. وڵاتی ئاڵمان لە ناوەڕاستی ئوڕووپا هەڵکەوتبوو و دوو وڵاتی دوژمنی ئەو واتە فەڕانسە و ڕووسیە لە دوو لاوە دەوریان دابوو. ئاڵمان لەوە دەترسا، کە هاوکات لە دوو جیبهەوە تووشی شەڕ بێ یانی هەم لای ڕۆژئاواوە و هەم لە لای ڕۆژهەڵاتەوە.
Saksa hyökkäsi Ranskaan heinäkuussa 1914. Se halusi välttää taistelut Ranskan ja Saksan välisellä hyvin puolustetulla rajalla, siksi se hyökkäsi Ranskaan Belgian kautta. Saksan hyökkäys eteni nopeasti Belgian läpi Ranskaan.
ئاڵمان لە مانگی حەوتی ساڵی ١٩١٤ هێرشی کردە سەر فەڕانسە. ئەو دەیویست خۆ لە شەڕ دەگەڵ فەڕانسە لە سنوورەکانی نێوان ئاڵمان و فەڕانسە بپارێزێ، چونکە فەڕانسە زۆر بە باشی لەوێ بەرگریی هێرشی ئاڵمانی دەکرد. هەر بۆیەش ئاڵمان لە ڕێگەی وڵاتی بێلژیکەوە هێرشی کردە سەر فەڕانسە. هێرشی ئاڵمان بۆ فەڕانسە لە ڕێگەی بێلژیکەوە زۆر بە خێرایی بەرەو پێشەوە چوو.
Ranskalaisten avuksi tuli kuitenkin brittijoukkoja, joiden avulla saksalaisten hyökkäys torjuttiin. Tämän jälkeen taistelut Ranskassa eli länsirintamalla vakiintuivat paikoilleen. Molemmat osapuolet kaivoivat juoksuhautoja, jotka suojasivat omia joukkoja vihollisen ammuksilta. Sotaa, jossa rintamalinjat eivät liiku, kutsutaan asemasodaksi.
هێزەکانی ئینگلیس بۆ یارمەتیی سەربازەکانی فەڕانسە هاتن و هەر بۆیەش زوو پێشی هێرشی ئاڵمانیان گرت. لەدوای ئەوە شەڕەکانی فەڕانسە لە جیبهەی ڕۆژئاوا بەردەوام لە شوێنی خۆیان مانەوە. هەر دوو لایەنی شەڕ خەندەق و سەنگەریان هەڵکەند، کە بە یارمەتیی ئەوان سەربازەکانی خۆیان لە گوللەی دوژمن دەپاراست. شەڕێک، کە لەودا جیبهەکانی شەڕ ناجووڵێنەوە پێی دەوتری شەڕی وێستگەیی.
Länsirintamalla käydyssä sodassa käytettiin uudenlaisia aseita. Konekivääri oli tehokas ase juoksuhautojen puolustamisessa. Panssarivaunuilla eli tankeilla voitiin ylittää vihollisen esteet ja juoksuhaudat.
لە شەڕی جیبهەی ڕۆژئاوادا ئەسلەحە و ئامێری شەڕی تازە بەکارهێندرا. تفەنگی موسەلسەل تفەنگێکی زۆر باش و بەکارهاتوو بوو بۆ پاراستنی خەندەق و سەنگەرەکان. بە زرێپۆش یانی بە تانک دەیانتوانی زۆر بەباشی لە بەرهەڵست و سەنگەرەکانی دوژمن ڕەد بن.
Usein panssarivaunut kuitenkin juuttuivat mutaan ei-kenenkään maalle. Myös pommikoneet kehittyivät sodan aikana. Saksalaiset käyttivät sodassa ensimmäistä kertaa myös taistelukaasuja. Niiden käyttäminen oli kuitenkin vaarallista, sillä tuuli saattoi puhaltaa kaasun omien joukkojen päälle.
زۆر جاران تانکەکان لەناو قوڕدا و لە لەوڵاتی هیچ کەسدا گیریان دەکرد. هەروەها فڕۆکەکانی بۆمبهاوێژ لە کاتی شەڕدا گەشەیان پێ درا. ئاڵمانییەکان بۆ یەکەمجار دە شەڕدا هەروەها گازی کیمیاوییان بەکار هێنا. بەکارهێنانی ئەوان بەهەر سەبارەت زۆر مەترسیدار بوو، چونکە با دەیتوانی گازەکان بۆلای سەربازەکانی خۆیان بهێنێتەوە.
Länsirintamalla käyty sota säilyi asemasotana sodan loppuun asti vuonna 1918. Kumpikaan osapuoli ei kyennyt läpäisemään toisen puolustusasemia.
شەڕی جیبهەی ڕۆژئاوا تا کۆتاییی شەڕەکە لە ساڵی ١٩١٨دا هەروەکوو شەڕی وێستگەیی ماوە. هیچ کام لە لایەنەکانی شەڕ نەیانتوانی لە وێستگەی ئەوانی تر ڕەد بن.
Länsirintamalla käytiin monia taisteluita, mutta taisteluiden seurauksena edettiin yleensä vain muutamia kilometrejä. Taisteluissa kuoli satoja tuhansia miehiä. Yhdysvallat liittyi Ranskan ja Ison-Britannian eli ympärysvaltojen puolelle vuonna 1917.
لە جیبهەی ڕۆژئاوادا چەندین شەڕ کرا، بەڵام لە دەرەنجامی شەڕەکاندا تەنیا دەیانتوانی چەند کیلۆمیترێک بەرەو پێشەوە بڕۆن. لەو شەڕەدا سەدان هەزار پیاو کوژران. وڵاتی ئەمریکا لە ساڵی ١٩١٧دا هاتە ڕیزی وڵاتەکانی فەڕانسە و بریتانیای گەورە واتە ئینگلیس، کە بە ناوی وڵاتانی میحوەر دەناسران.
Saksa antautui marraskuussa 1918. Ympärysvallat eivät kuitenkaan koskaan lyöneet Saksan johtamia keskusvaltojen joukkoja taisteluissa. Saksa joutui antautumaan, sillä sen sotilaat alkoivat kapinoida omia johtajiaan vastaan. Lisäksi sen liittolaiset eli Itävalta-Unkari ja Ottomaanien valtakunta olivat liian heikkoja jatkamaan sotaa.
وڵاتی ئاڵمان لە مانگی نۆڤامبری ساڵی ١٩١٨ تەسلیم بوو. وڵاتانی میحوەر بە هەر سەبارەت نەیاتوانی هیچ کات لە شەڕدا وڵاتانی ناوی (وڵاتانی مەرکەز) کە ئاڵمان ڕێبەریی دەکردن تێک بشکێنن (شکەست بدەن). ئاڵمان لەسەر ئەوە خۆی بەدەستەوەدا و تەسلیم بوو، چونکە سەربازەکانی ئاڵمانی خۆیان بە دژی فەرماندەکانی خۆیان سەریان هەڵدا و شۆڕشیان کرد. هەروەها وڵاتانی هاوپەیمانی ئەو یانی ئوتریش، مەجارستان و هەروەها عوسمانییەکان لەوە بێهێزتر بوون، کە بتوانن لە شەڕەکەدا بەردەوام بن.
Vaikeat termit وشە دژوارەکان
hyökätä هێرش بردن، حەملەکردن
Välttää خۆ دوور ڕاگرتن، خۆ پاراستن
puolustaminen بەرگری کردن، دیفاع کردن
läpäistä ڕەد بوون، گوزەران لە شتێک
antautua خۆ بەدەستەوەدان، تەسلیم بوون
liittolaiset هاوپەیمانەکان